2 Comments

    1. ئەوەتا هەموو عالەم ئێستا باسی بیرکردنەوەی ئەرێنی دەکەن و بەجۆرێک کاتێک باسی کێشەکانت دەکەیت، یەکەم ڕاوێژ دەبێتە ئەوەی کە ئەرێنی بڕوانە و ئەم شتانە. بەڵام دواجار وەکوو هەموو شتێکی دیکە (بیرکردنەوەی ئەرێنی)ـیش دەکرێت لایەنی ئەرێنی و نەرێنیی خۆی هەبێت، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ (کات) و (شێواز)ـی بەکارهێنانی، بۆیە پرسیارەکەت زۆر پرسیارێکی جوانە، دواجار دەبێت هەموومان بپرسین چ کاتێک پێویستە؟ ناکرێت بۆ هەموو ئان و ساتێک گونجاو بێت، وەکوو لەم بابەتەشدا ئاماژەی پێ کراوە، گرینگە کە بیرکردنەوەی ئەرێنی، بیرکردنەوەیەکی مەنتیقی بێت. ئەگەر بێت و لە کاردانەوەمان بەرانبەر کێشە و گرفتێک بە شێوازێکی نامەنتیقی و دوور لە لۆجیک بیری ئەرێنی بەسەر خۆماندا بسەپێنین، ئەمەیان زۆرتر لە خۆخڵاواندن و خۆفریودان دەچێت. بەگشتی وای بۆ دەچم کاتی پێویست واتە ئەو کاتەی کە بیری نەرێنی و ڕەشبینی خەریکە بەسەرماندا زاڵ دەبێت، ڕەشبینییەک کە دەبێتە هۆی دابەزینی ورە و هیوامان بە چارەسەربوونی کێشەکە، لەم ساتانەدا گۆڕینی ئەو ڕەشبینییە بۆ ڕوانینێکی ئەرێنیتر دەکرێت ورەمان بەرز بکاتەوە و مێشکمان بۆ ماوەیەک ئاسوودە بکات، ئەوەندەی کە بتوانین ڕێگەچارەکان ببینین و یان ئەوپەڕی بتوانین کراوەتر لەگەڵ دۆخەکەدا مامەڵە بکەین و تەنانەت ئەگەر گەیشتین بەو قەناعەتە کە کێشەکەمان بۆ چارەسەر ناکرێت، لایەنیکەم بتوانین لەگەڵی ڕابێین و بەم جۆرە لایەنەکانی دیکەی ژیانیشمان تێک نەدات و تێبگەین ژیانی هیچکەس بێگرفت نییە، یان با بڵێین ژیانی بێگرفت ژیانێکی بێمانایە! کەواتە ئەرکی ئێمە چارەسەرکردنی گرفتەکانە تا ئاستێک کە پێمان بکرێت.

      بەهیوای سوود.

سەرنجێک بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *