منداڵەکان بەگشتی پێش ئەوەی بچنە قوتابخانە و لە تەمەنی دوو بۆ چوار ساڵدا دەست دەکەن بە درۆکردن. ئەم هەوڵە خۆویستانە بۆ فریودان لەوانەیە دایبابەکان نیگەران بکات و بترسن لەوەی منداڵەکەیان لە کۆمەڵگادا تخل بکرێت و وەکوو منداڵێکی لاسار و نائاسایی سەیر بکرێت. بەڵام لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە، درۆکردنەکانی منداڵانی ساوا بە ئاستەم جێی نیگەرانی بێت. لە