زیرەکیی سۆزداری ئاماژەیە بۆ ئەو توانایەی ناسینەوە و کۆنترۆڵکردنی هەستەکانی خۆت و هەروەها هەستی کەسانی دیکەش. زیرەکیی سۆزداری بەگشتی بریتییە لە هەندێک کارامەیی، لەوانە: ئاگامەندیی سۆزداری یان توانای ناسینەوە و دەستنیشانکردنی هەستەکانی خۆت، توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو هەستانە و بەکارهێنانیان لە کردارگەلێک وەکوو بیرکردنەوە و چارەسەریی کێشەکان، هەروەها توانای کۆنترۆڵکردنی هەستەکان کە بریتی دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی