داهێزرانی دەروونی
(داهێزرانی دەروونی / burnout) دۆخێکە تێیدا جەستە و دەروون و هەستەکانت بەتەواوی شەکەت و هیلاک بن. ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە بیت لەوانەیە هەست بکەیت پێت قورس و زەحمەتە تێکەڵی ئەو چالاکییانە بیت کە جاران لات مانادار و گرینگ بوون. چیتر گرینگی بەو شتانە نادەیت کە بۆت بەنرخ و پڕبایەخ بوون و هەست بە بێدەرەتانی دەکەیت.
جیاوازی لەگەڵ (شەکەتیی دەروونی / mental fatigue)ـدا ئەوەیە کە شەکەتیی دەروونی وەکوو وایە کە پاترییەکەت بەتاڵ بووبێتەوە و پاش هەندێک پشوو دیسان دەبووژێتەوە، بەڵام لە حاڵەتی (داهێزرانی دەروونی / burnout)ـدا، پاترییەکە خۆی کێشەی بۆ درووست بووە و نایەوێت چارج ببێتەوە.
