(کاریگەریی بژاردەی هەڵخەڵەتێنەر / decoy effect) دیاردەیەکی سایکۆلۆژیکییە کە بە خستنەڕووی بژاردەیەکی سێهەمەوە، کە کەمتر سەرنجڕاکێش بێت، کار دەکاتە سەر بڕیاردانمان بۆ هەڵبژاردن لەنێوان دوو بژاردەی دیکەدا. ئەم بژاردەی سێهەمە ئاستێکی نزمتری لە دوو بژاردە سەرەکییەکەی دیکە هەیە و بۆ هەڵخەڵەتاندنی کەسەکە زیاد دەکرێت بە بژاردنەکان. بژاردەی تەڵە بەجۆرێک دادەڕێژرێت کە لە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان بچێت و وابکات ئەو بژاردەیە بریقەدارتر دەربکەوێت ئەگەرچی پێش خستنەڕووی بژاردەی سێهەمەکە لەلایەن کەسەکەوە هەڵنەبژێردرابێت. ئەم کاریگەرییە پێشانی دەدات کە چۆن دەکرێت بەهۆی لایەنگریی مەعریفییەوە بڕیار و هەڵبژاردنەکانمان بەلاڕێدا بچن و بڕیاری ناماقوڵ بدەین لەسەر بنەمای بەراوردکردنی دوو شت نەوەک سەرنجدان بە بەهای شتەکان.