دەمێکی زۆر لەمەوبەر بوو.
خەریکە خەونەکەم لەبیر بکەم.
بەڵام ئەوسا لەوێ بوو،
لە بەردەمم،
ڕووناک وەکوو خۆر—
خەونەکەم.
پاشان دیوارەکە هەڵکشا،
هێواش هێواش هەڵکشا،
هێواش هێواش،
لە نێوان من و خەونەکەمدا.
هەڵکشا تاکوو گەیشتە ئاسمان—
دیوارەکە.
سێبەر.
من ڕەشپێستم.
لە نێو سێبەرەکەدا ڕادەکشێم.
چیدی ڕۆشنایی خەونەکەم لە بەردەممدا نییە،
لە ژوور سەرمەوە
تەنیا دیوارە ئەستوورەکەیە.
تەنیا سێبەرەکەیە.
دەستەکانم!
دەستە ڕەشەکانم!
چنگ بەنێو دیوارەکەدا دەبەن!
خەونەکەم دەدۆزنەوە!
یارمەتیم دەدەن ئەم تاریکییە بڕەوێنمەوە،
ئەم شەوە وردوخاش بکەم،
ئەم سێبەرە بشکێنم و
بیکەم بە هەزاران تیشکی هەتاو
بیکەم بە هەزاران خەونی بزۆک
لە ڕەگەزی هەتاو!
بابەتی پێشتر
بابەتی دواتر
بۆچوونی تۆ چییە؟
فەرموو تۆش لە کۆمنت بۆچوونی خۆت بنووسە.