بەدرێژایی شەوی ٢٨ـەم شەرابی خواردەوە و
یەکسەر بیری لای ئەو بوو:
شێوازی ڕێکردنی، قسەکردن و خۆشویستنی
شێوازی باسکردنی ئەو شتانەی کە لە ڕاست دەچوون
بەڵام نەبوون، ئەم ڕەنگی هەموو
جلەکان و
پێڵاوەکانی دەزانی-سایز و کەوانەی
هەموو پاژنەبەرزەکانی دەزانی
هەروەها شێوەی قاچی کە لەپێی دەکرد.
ئەو دیسان لە دەرێ بوو و کە ئەم هاتەوە ماڵ و
ئەویش دیسان بەو بۆنە تایبەتەوە بگەڕێتەوە و
هەر واش بوو
لە ٣ی بەیانیدا هاتە ژوورەوە
پیس وەکوو بەرازێکی بۆگەن
و
ئەمیش چەقۆیەکی کوشتەری دەرهێنا و
ئەویش زریکاندی و
پشتاوپشت ڕۆیشتە نێو ژوورە بەکرێگیراوەکەیان
هێشتا هەر بەجۆرێک شۆخە
پێچەوانەی ئەڤینێکی داڕزاو
ئەمیش پەرداخی شەرابەکەی تەواو کرد.
ئەو جلە زەردە
جلە دڵخوازەکەی ئەم و
ئەویش دیسان زریکاندی.
ئەمیش چەقۆکەی بەرز کردەوە و
پشتێنەکەی ترازاند و
لە بەرچاویدا جلەکەی جنی و
هێلکەگونان خۆی بڕی.
پاشان بە دەست هەڵیگرتن
وەکوو قەیسی و
خستنیە نێو
کاسەی تەوالێتەکەوە و
ئەویش هەر دەیزریکاند و
ژوورەکەش سوور هەڵدەگەڕا
خوا هاوار!
ئەوە چیت کرد؟
ئەمیش لەوێ دانیشت و٣ خاولی
ناوەتە نێو قاچەکانیەوە
ئێستا هیچ بەلایەوە گرینگ نەبوو ئاخۆ ئەو دەڕۆیشت یان
دەمایەوە
جلی زەردی لەبەر بوو یان کەسک یان
هەر هیچ.
بە دەستێک ڕای دەگرت و
بە دەستێک تێ دەکرد
شەرابێکی تر.
بابەتی پێشتر
بابەتی دواتر
بۆچوونی تۆ چییە؟
فەرموو تۆش لە کۆمنت بۆچوونی خۆت بنووسە.