من چیا هەڵدەبژێرم
پێدەشتەکان بانگم دەکەن
هەڵخڕاوم وەڵام بدەمەوە
ماڵێکی بەلاشم دەخەنە بەردەست
پێویستی بە هەڵگەڕان نەبێت
ئێستا نۆرەی چیا گەورەکەیە
ئاماژەم دەداتێ بەرەو بەرزاییەکان
ڕێگایەکی زۆر قورستر
بۆ سەرکەوتن لە گردێکی خز
ناکرێ هەردووکیان هەڵبژێرم
هەڵبژاردنێکم لە بەردەمدایە
دەبێت ژیر بم
چارەنووسم لەمەدایە
هەڵدەبژێرم، من چیا هەڵدەبژێرم
بە هەموو زەحمەت و سەختییەکانییەوە
چونکە تەنیا بە هەڵگەڕان
دەتوانم لە عەرز بەرز ببمەوە
چیا هەڵدەبژێرم و
قەت لە هەڵگەڕان ناوەستم
چیا هەڵدەبژێرم و
بۆ هەمیشە هەڵدەکشم
من چیا هەڵدەبژێرم
